ویستم ؟ یا ویستی ؟

بەخەتی تۆ دێڕێکم دی
زۆر سەیر بوو بەلامەوە !
کە نوسیبوت خۆشە...ویستی
منت خستە بیر کردنەوە !
من نەم زانی چ ویستێکە
ئێستاش لێکی ئەدەمەوە !
خۆشیم نەدی لە ویستی تۆ
بەئازارت ئەتلێمەوە
خۆشە...ویستی ؟ یاخود ویستم ؟
ئەکڕیت بۆمی ساغ کەیتەوە ؟
چۆن تێ بگەم خۆشە...ویستی
یا خۆشە...ویستم بەلاتەوە ؟

Kamal Tutmani

Comments

Popular posts from this blog

کورتەچیرۆک

" سروشتی مرۆڤ وایە هەرگیز خۆی بە تاوانبار نازانێت "

شانۆ نامەی ( لەدایک بوونی کۆرپەیەک) تایبەت بە ئاندرۆید