" سروشتی مرۆڤ وایە هەرگیز خۆی بە تاوانبار نازانێت "

" سروشتی مرۆڤ وایە هەرگیز خۆی بە تاوانبار نازانێت "
( ئەم چیرۆکە ڕاستیە لە کتێبی هونەری هاوڕێگرتن لە نوسینی ( دیل کارنگی ) لە لایەن ( Kamal Tutmani )وە وەرگێڕدراوە )
لە 07/05/1931 دا سەیرترین و ناباوەڕانەترین دیمەنی ڕاوکردنی یەک مرۆڤ لە شاری نیۆیۆرگ نمایش کرا !
نمایشێکی لەو چەشنە تا ئەوکاتە لە مێژووی ئەو شارەدا بوونی نەبوو ، ئامانجەکە کراولی ناسراو بە ( کراولی دوو دەمانچەیی ) بکوژ وە نیشانە شکێن بوو کە لە ژیانیدا نە مەشروبی خواردبوو نە جگەرەشی کێشابوو وە لە شەقامی ( وێست ئاد ) گیری خواردبوو ، 150 پۆلیس و پشکنەر حەشارگەکەیان کە لە نهۆمی سەرەوەی ئاپارتمانێک بوو داڵدە بوو ، ئەوان سەقفی بیناکەیان گولە باران ئەکرد هەوڵیان ئەدا کراولی ( پاسەوان کوژ ) بەهۆی غازی فرمێسک ڕێژەوە لە حەشارگاکەی دەرپەڕێنن ، پاشان لە بیناکانی دەورو پشتیەوە لە پشت ڕەشاشەکانیانەوە وەستان و بەبێ وەستان یەک کاتژمێری تەواو تەقەیان کرد و بێدەنگی شارە ئابڕومەندەکەی نیۆیۆرگیان تێکشکاند ، کراولی کە لەپشت کورسیەکی پڕ لە شتە شڕەوە خۆی حەشار دابوو بە بەردەوامی تەقەی لە پۆلیسەکان ئەکرد ، دە هەزار مرۆڤ لەو پەڕی دڵەڕاوکێدا چاوەڕێی ئەنجامی ئەم نەبەردەیان ئەکرد تا ئەو ڕۆژە هیچ کەس لە شۆستەو شەقامەکانی نیۆیۆرگدا شتێکی لەو چەشنەی نەبینیبوو ، کانێک کە کراولیان دەست بەسەر کرد کۆمیساری پۆلیسی ئای پی مرۆلی ڕایگەیاند :
ئەم تاوانبارە دوودەمانچەییە یەکێکە لە مەترسیدارترین بکوژەکان کە تا ئێستا شاری نیۆیۆرگ بە خۆیەوە بینیوە ئەو ووتی ؛ کراولی وەک ئاو خواردن مرۆڤ ئەکوژێت .
بەڵام ئایا ڕای ( کراولی دوو دەمانچەیی ) لە بارەی خۆیەوە بەو چەشنە بوو ؟
ئێمە ئەوەباش ئەزانین وە دواتر بۆمان ڕوون بووە وە کاتێک کە پۆلیسەکان تەقەیان لێ ئەکرد وە خوێن لە برینەکانی ئەچۆڕا ئەو بە خوێنی خۆی نوسیبووی ؛ ( لە ژێر ئەم کراسەمدا دڵێکی ماندوو بەڵام میهرەبان بوونی هەیە دڵێک کە زیان بە هیچ کەسێک ناگەیەنێت )
چەند ڕۆژێک پێش ئەم ڕوداوە لەدەرەوەی شاری ( لانگ ئایلەند ) لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کە لە شوێنێکی نایاساییدا ڕای گرتبوو لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا خەریکی کات بەسەر بردن بوو لەو کاتەدا پۆلیسێک لەوێوە تێپەڕی وە داوای مۆڵەتی لێکرد ، کراولی بەبێ ئەوەی یەک ووشەیش بڵێت دابەزی دەمانچەکەی دەرهێناو گولەیەکی نا بەمێشکیەوە تەنانەت بەوەشەوە نەوەستا کاتێک پۆلیسە کەوت و گیانی سپارد دەمانچەی پۆلیسەکەی هەڵگرتوو بەدەمانچەکەی خۆی چەند گولەیەکی تریشی لە لاشەی بێگیانیدا بەتاڵ کردەوە بەڵام بیستتان چیی نوسیبوو : ( لە ژێر ئەم کراسەمدا دڵێکی ماندوو بەڵام میهرەبان بوونی هەیە دڵێک کە زیان بە هیچ کەسێک ناگەیەنێت )
کراولی حوکمی لەسێدارەدانی لەڕێگای کورسی ئەلکترۆنیەوە بەسەردا سەپێندرا ، کاتێک کە گەیشتە ژووری لەسێدارەدانی بەندیخانەی سینگ سینگ تۆ وا هەست ئەکەیت وتبێتی ؛ ( ئەمە سزای کوشتنی مرۆڤە ) ە ؟
نەخێر ئەو ووتی : ( ئەمە سزای منە کە بەرگریم لە خۆم کرد )
خاڵی گرنگ ئەمەیە ( کراولی دوو دەمانچەیی ) هیچ کات لۆمەی خۆی نەکرد وە هیچ کات خۆی بە ناحەق نەزانی بۆ ئەو کارانەی کە ئەنجامیدا ، ئەگەر ( کراولی دوو دەمانچەیی ) و ئەو کەسانەی کە وەک ئەو بە بێهیوایی لە زیندانەکاندا چاوەڕیی مەرگ ئەکەن لۆمەی خۆیان نەکەن و خۆیان بە ناحەق نەزانن ئەبێ کەسانی ئاسایی کە ڕۆژانە لەگەڵ من و تۆدا هەڵسوکەوت ئەکەن چۆن خۆیان لۆمە بکەن و خۆیان بە ناڕاست بزانن و دان بەهەڵەکانیاندا بنێن ؟

Comments

Popular posts from this blog

کورتەچیرۆک

شانۆ نامەی ( لەدایک بوونی کۆرپەیەک) تایبەت بە ئاندرۆید