Posts

Showing posts from 2020

" سروشتی مرۆڤ وایە هەرگیز خۆی بە تاوانبار نازانێت "

Image
" سروشتی مرۆڤ وایە هەرگیز خۆی بە تاوانبار نازانێت " ( ئەم چیرۆکە ڕاستیە لە کتێبی هونەری هاوڕێگرتن لە نوسینی ( دیل کارنگی ) لە لایەن ( Kamal Tutmani )وە وەرگێڕدراوە ) لە 07/05/1931 دا سەیرترین و ناباوەڕانەترین دیمەنی ڕاوکردنی یەک مرۆڤ لە شاری نیۆیۆرگ نمایش کرا ! نمایشێکی لەو چەشنە تا ئەوکاتە لە مێژووی ئەو شارەدا بوونی نەبوو ، ئامانجەکە کراولی ناسراو بە ( کراولی دوو دەمانچەیی ) بکوژ وە نیشانە شکێن بوو کە لە ژیانیدا نە مەشروبی خواردبوو نە جگەرەشی کێشابوو وە لە شەقامی ( وێست ئاد ) گیری خواردبوو ، 150 پۆلیس و پشکنەر حەشارگەکەیان کە لە نهۆمی سەرەوەی ئاپارتمانێک بوو داڵدە بوو ، ئەوان سەقفی بیناکەیان گولە باران ئەکرد هەوڵیان ئەدا کراولی ( پاسەوان کوژ ) بەهۆی غازی فرمێسک ڕێژەوە لە حەشارگاکەی دەرپەڕێنن ، پاشان لە بیناکانی دەورو پشتیەوە لە پشت ڕەشاشەکانیانەوە وەستان و بەبێ وەستان یەک کاتژمێری تەواو تەقەیان کرد و بێدەنگی شارە ئابڕومەندەکەی نیۆیۆرگیان تێکشکاند ، کراولی کە لەپشت کورسیەکی پڕ لە شتە شڕەوە خۆی حەشار دابوو بە بەردەوامی تەقەی لە پۆلیسەکان ئەکرد ، دە هەزار مرۆڤ لەو پەڕی دڵەڕاوک