زبڵی حوکمی
یەکێک لە شاکارەکانی ( خسرو شاهانی )یە نوسەری بەتوانای ئێرانی ئەم کورتەچیرۆکە زۆرترین خوێنەری بووە لە ئێران وە کاتێک خوێندمەوە هەستم بەوەکرد کە ئەمە وەک ئەوە وایە کەدەقاودەق بۆ وڵاتی ئێمە نوسرا بێت بۆیە بەبێ وەستان وەرم گێڕا هیوادارم چێژی لێوەرگرن .
""زبڵی حوکمی ""
نوسینی ( خسره‌و شاهانی ) وه وه‌رگێڕانی ""که‌مال توتمانی""
.....ئه‌و کاتانه ماڵی ئێمه له کۆڵانێکی لاوه‌کی دا بوو که له شه‌قامێکی سه‌ره‌کی جیا ده‌بووه وه له‌م کۆڵانه دا که‌ده‌ر نه‌ده‌چوو نزیکه‌ی چوارده پانزه خێزان ده‌ژیان .
پێش هاتنی من بۆ ئه‌م کۆڵانه نازانم له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێک به‌رده‌م کۆڵانه‌که کرابوو به زبڵدان ، وه دراوسێکان به‌یانی له‌سه‌ر به‌یانی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشییان که به خۆیانیان ڕە‌واده‌بینی ته‌نه‌که‌یه‌ک زبڵ یان خاشاکیان ده‌هێنا وه ده‌یان کرده سه‌ر ئه‌و خۆڵ‌و خاشاکه کۆنه‌ی که کۆ بوبووه‌وه ، که‌ناسی گه‌ڕە‌که‌که‌یشمان جێگایاکی باشی دۆزیبووه‌وه وه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌کرد که دراوسێکان ده‌یان کرد وه له هه‌ر کوێیه‌ک که زبڵی کۆ ده‌کرده‌وه به یارمه‌تیی عاره‌بانه‌ده‌ستیه‌که‌ی ده‌یهێنا وه له‌سه‌ر زبڵه کۆ کراوه‌کان ده‌ی ڕشت یه‌ک دوو جار به دراوسێکانم ووت بۆچی زبڵ و خاشاکه‌کانتان ده‌ڕێژنه سه‌ر کۆڵانه‌که ؟
وتیان هه‌مووی ده‌یڕێژنه ئه‌وێوه وه ئێمه‌یش دیڕێژین ، به‌که‌ناسی گه‌ڕەکم ووت ئه‌ی تۆ بۆ له‌گه‌ڕەکه‌کانی تره‌وه زبڵ کۆده‌که‌یته‌وه وه ده‌ی هێنیت بۆ به‌رده‌م کۆڵانه‌که‌ی ئێمه ؟
ووتی : ئێمه ئه‌رکی خۆمانه که خۆڵ‌و خاشاکه‌کان له یه‌ک جێگا کۆ بکه‌ینه‌وه وه دواتر ئۆتۆمبیلی شاره‌وانی بێت و بیبات ، چومه لای به‌رپرسی گه‌ڕەکه‌که‌مان له شاره‌وانی وه کێشکه‌م بۆ باس کرد که ئه‌م کۆڵانه‌ی ئێمه بووه به زبڵدان ته‌ندروستی وه سه‌لامه‌تی هه‌موان که‌وتوه‌ته خه‌ته‌ره‌وه ئه‌مر ده‌رکه‌ن که ئه پۆخڵه‌واته له کاڵانه‌که‌ماندا لابه‌ن وه دانێشتوانیش ئاگادار بکه‌نه‌وه که له‌مه‌به‌دواوه خۆڵ ده‌ڕێژنه ئێره‌وه .
ووتی : ئه‌م ئیشه موقه‌ره‌ڕاتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه وه ناکرێت سه‌ر به‌خۆ قۆڵی لێ هه‌ڵماڵین وه زبڵه‌که ببه‌ین ئه‌بێت ئاگاداری زیاد کردنی ئاشکرای بۆ ده‌ر بکه‌ین له‌و ڕۆژنامانه‌ی که زۆر چاپ ده‌کرێن سێ جار بڵاوی بکه‌ینه‌وه که هه‌رکه‌س پاره‌ی زیاتر بدات زبڵی کۆڵانه‌که‌ی ئێوه‌ی پێ بفرۆشین وایش ئه‌زانم که به‌م وه‌ڵامه من قانع ده‌که‌ن وه ناچارم چاوه‌ڕی بکه‌م ، ووتم جا که‌وایه تا ئاگاداری زیاد کردنه‌که‌تان بڵاو ده‌کرێته‌وه هیچ نه‌بێت شتێک بکه‌ن که پانی و به‌رزیی ئه‌و ئه‌م کێوه پیس‌و چه‌په‌ڵیه له‌وه زیاتر نه‌بێت .
ووتی : ئێمه ناتوانین ڕێ له خێر‌و قازانجی حوکمه‌ت بگرین ، له کۆڵانه‌که هاتمه ده‌ره‌وه چه‌ند ڕۆژێک پێم له جگه‌ری خۆم نا ، له به‌ختی خراپی من چونکه ماڵمان له بنه‌وه‌ی کۆڵانه‌که بوو وه له‌و ڕێگایه زیاتری نه‌بوو من ناچار بووم ڕۆژێک چه‌ند جار له لای ئه‌م زبڵدانه وه سه‌گه به‌ره‌ڵاکانه‌وه تێپه‌ڕم به‌سه‌ر هه‌موو زبڵە پیسه‌کاندا وه له‌گه‌ڵ مێشه بێزارکه‌ره‌کاندا وەک سەربازێک کە مەشق ئەکات هەنگاو بە هەنگاو بڕۆم ، باوه‌ڕم پێبکه‌ن که هه‌ر جارێک که ئه‌هاتمه ناو کۆڵانه‌که یا له کۆڵانه‌که ده‌ر ده‌چم نیوه گیان ده‌بووم تا ماوه‌یه‌ک دڵم تێک ده‌چوو وه خه‌ریک بوو ده‌ڕشامه‌وه .
....چووم قوتویه‌ک بۆیه‌م هێنا وه فڵچه‌یشم کڕی و به سه‌ر دیواری تەنیشت زبڵدانه‌که‌وه نوسیم .....له‌عنه‌ت له باوکوو دایکی ئه‌و که‌سه‌ی که زبڵ لێره ئه‌ڕێژێت وه میز.....!
هیچ که‌ڵکێکی نه‌بوو ..که نه‌ی بوو ، شه‌و منداڵانی کۆڵانه‌که‌مان په‌یژەیان نا به دیواره‌که‌داو ئه‌ڕێژێته‌که‌یان کرد به ناڕێژێت وه له‌و ڕۆژە به‌دواوه دراوسێکانی حه‌وت کۆڵان سه‌رتریش زانیان وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌عله‌ته‌یان به‌رنه‌که‌وێت هه‌رچی زبڵ‌و پیسی هه‌یه هێنایان وه له سه‌ر ئه‌و کێوه زبڵه ڕشتیان که له به‌رده‌م کۆڵانه‌که‌ماندا بوو ، یه‌ک دوو جار خه‌ڵکی کۆڵانه‌که‌م کۆ کرده‌وه وه کورسیه‌کی بچوکم له ناوه‌ڕاستی کۆڵانه‌که‌دا دانا‌و چومه‌سه‌ری و بۆ هه‌موان وتارمدا ڕێک وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاکی کۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی جیهانی له باره‌ی سودی پاک‌و خاوێنی وه زیانی نه‌خۆشیو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به هۆی زبڵ‌و پیس‌و چه‌په‌ڵیه‌وه و که له سه‌ر شه‌قام و کۆڵانه‌کاندا ده‌ڕژێن ئاگادارم کردنه‌وه به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو وه هه‌موو ڕۆژێک پانی و درێژی زبڵدانه‌که هه‌ر له زیاد بووندا بوو .
ڕۆژێکیان له کۆمه‌ڵێک ڕیش سپی و پیاو ماقوڵانی گه‌ڕەکم کۆ کرده‌وه و وتم : وه‌رن به هه‌ره‌وه‌زی یه‌کتر پاره‌یه‌ک کۆ بکه‌ینه‌وه و ئۆتۆمبیلێکی زبڵ به کرێ بگرین له گه‌ڵ چه‌ند کرێکارێکدا وه ئه‌م زبڵه له کۆڵ خۆمان بکه‌ینه‌وه بیبه‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی شار بیڕێژین .
....یه‌کێک سه‌یری ئه‌ویتری کرد ، وه یه‌کێک هه‌ستاو کۆڕەکه‌ی به‌جێهێشت ، وه یه‌کێک سه‌ری بۆ ئه‌له‌قاندم ، وه سه‌ر ئرنجام وتیان ....کاکه‌ی گیان ئێمه له شتێکدا که په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نه بێت خۆمان هه‌ڵناقورتێنین ، ئه‌مه زبڵی حوکمیه وه خاوه‌نی هه‌یه ئێمه جورئه‌تی ئه‌وه‌مان نییه ده‌ست له ماڵی حوکماته‌وه به‌ین ، وتم زبل که‌ی بووه به ماڵی حوکمه‌ت ؟! حوکمه‌ت خۆ زبڵ فرۆش نییه ؟!ئەمه که‌ی قسه‌یه که ئێوه ئه‌ی که‌ن !! کێوێک زبڵه که ژیانی له‌م کۆڵانه‌دا لی حه‌رام کردووین ، ئێستا حوکمه‌ت کاتی نیه هه‌لی بۆ ناڕەخسێ که ئه‌م زبڵه کۆ بکاته‌وه و دوری بخاته‌وه لێمان ئه‌گه‌ر ئێمه بیکه‌ین پێیشییان خۆشه ، ئه‌مه ڕەوا نییه که ئێمه دانیشین وه هه‌موو شتێک له حوکمه‌ت داوابکه‌ین ، وتیان ئێمه سه‌رێک که نه‌یه‌شێت ده‌سڕی پێوه نابه‌ستین تاقه‌تی سه‌ر نانه سه‌ر حوکمه‌تیه‌کان وه هه‌موو ڕۆژێک بۆ ئه‌م دائیره بڕۆ بۆ ئه‌و دائیره بڕۆمان نییه ئه‌گه‌ر تۆ خۆت به‌ته‌نیا ئه‌توانیت ئه‌نجامی به ، سه‌یرم کرد که‌ڵکی نیه به هێچ شێوه‌یه‌ک ناچنه ژێر باره‌وه وتم ئه‌گه‌ر من ئه‌م زبڵه لابه‌م به‌ڵێنم ئه‌ده‌نێ که جارێکی تر لێره‌دا خۆڵ نه‌ڕێژن ؟ وتیان : وتیان نا کاتێک که‌س نه‌یڕشت ئێمه‌یش نای ڕێژین .
....چووم ئۆتۆمبیلێکی زبڵم به سه‌د تمه‌ن گرت وه سێ چوار کرێکاریشم گرت به دوو کات ژمێر ڕیشه‌ی زبڵه‌که‌م له بن ده‌ر هێنا ته‌نانه‌ت شوێنه‌که‌یشیم پێ ئاو پرژێن کردن وه گسکیان لێدا و کۆڵانه‌که‌مان ڕەنگو ڕوی جوان بوو وه خه‌ڵکی گه‌ڕەک که بینیان ڕێگاو بانه‌که‌یان پاک و خاوین بووه‌ته‌وه وه ئه‌سه‌ری ئه‌و کێوه پیس‌و چه‌په‌ڵیه و سه‌گ و مێشه پیسه نه‌ماوه زۆر سوپاسی منیان کرد وه خوا هه‌ڵناگرێ له‌و ڕۆژە به‌دواوه زبڵ‌و پیسیان له‌و شوێنه‌دا نه‌ڕشت .
....بیست ڕۆژ له‌م پێشه‌کیه تێپه‌ڕی ، ڕۆژێکیان که بۆ ده‌وام ده‌چووم سه‌یرم کرد له سه‌ر کۆڵانه‌که پۆلیسێک له به‌رده‌م ماڵێکدا وه‌ستاوه له کچێکی منداڵ ده‌پرسێت :
ئه‌ی کێ کۆی کرده‌وه ؟
....کچه بچکۆله‌که وه‌ڵامی دایه‌وه : من چوزانم .
هه‌ستی کونجکاویم جوڵا وه هه‌ر له‌وێدا وه‌ستام .
....له‌م کاته‌دا دایکی کچه‌که له‌ده‌رگاکه‌وه سه‌ری هێنایه ده‌ره‌وه و به پۆلیسه‌که‌ی وت : وه‌لله به‌خوا خه‌تای ئێمه نییه قوربان هه‌ر چه‌ندیشمان به‌و پیاوه ووت که واز له‌م کاره بێنێت تێنه‌گه‌یشت و تێنه‌گه‌یشت وه وتی په‌یوه‌ندی به ئێووه وه نییه .
پۆلیسه‌که ناو چاوی دا به‌یه‌کداو پرسیی....ماڵی له کوێیه ؟
دایکی کچه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه : له بنه‌وه‌ی کۆڵانه‌که‌دایه .... وه سه‌ری له چوار چێوه‌ی ده‌رگاکه هێنایه ده‌ره‌وه ئه‌و ماڵه‌ی که مه‌به‌ستیه‌تی پیشانی بدات چاوی به من که‌وت وه به خۆشحاڵیه‌وه منی به پۆلیسه‌که نیشان دا‌و ووتی : ئه‌وه‌یه ئه‌وه خۆیه‌تی که‌له‌وێدا وه‌ستاوه ، پۆلیسه‌که سه‌ریکی ڕاوه‌شاند و سه‌یرێکی کردم و ووتی : ئه‌و زبڵانه تۆ کۆت کردووه‌ته‌وه؟
عه‌رزم کرد : به‌ڵێ
پۆلیسه‌که سه‌یرێکی قه‌دو باڵای منی کرد‌و ووتی : به‌ئیجازه‌ی کێ ؟
پێویستی به ئیجازه نه‌بوو قوربان ....کێوێک زبڵ‌و پیسی له سه‌ر ئه‌م کۆڵانه کۆ بو بووه‌وه ... من ڕام سپاردن بردیان
:- بۆ کوێ‌یان برد ؟
:- وه‌لله چیت عه‌رز که‌م قوربان ...
:- چۆن چیم عه‌رزکه‌ی ...نازانی زبڵه‌کانیان بۆ کوێ برد ؟!
:- من چوزانم قوربان شۆفێرێک بوو
پۆلیسه‌که ده‌ستی نایه پشتێنه‌ی و ووتی : خۆبه‌که‌ر ئه‌زانی ؟ ماڵی حوکمه‌تت داوه‌ته‌به‌ر تۆپ زبڵی حوکمه‌تت بردووه و فرۆشتوته‌و پاره‌که‌یت ناوه‌ته ته‌نکه‌ی باخه‌ڵته‌وه ....وه ئێستا وه‌ڵامی هه‌له‌قو مه‌له‌ق پێشکه‌شی من ئه‌که‌یت ؟
هه‌رچه‌ند سه‌یرم ئه‌کرد یا جه‌نابی پۆلیس خراپ له خه‌و هه‌ستاوه یا من له دۆخێکی نادیاردا گیرم خواردووه ووتم : قوربان گیان ئه‌مه چ فه‌رمایشێکه ! زبڵی حوکمه‌تی چی ؟! کێ فرۆشتویه‌تی ؟ من به ملی شکاوم له گیرفانی خۆم 100 تمه‌نیشم داوه بۆ ئه‌وه‌ی کۆڵانه‌که پاک بێته‌وه ! ....
ده‌فته‌رێکی بچوکی له گیرفانی ده‌رهێناو ناو و ناونیشانی منی پرسی نوسیی وه ڕۆیشت منیش ڕۆیشتم به شوێن ئیشی خۆمدا ، ڕۆژی دواتر به‌یانیه‌که‌ی هه‌ر ئه‌و پۆلیسه هاته به‌رده‌م ماڵمان و منی برده کۆڵانه‌که‌وه چووم بۆ خزمه‌تی جه‌نابی به‌ڕێوه به‌ر وه به ئه‌ده‌به‌وه وه‌ستام ، جه‌نابی به‌ڕێوه به‌ر دوای ئیمزا کردنی چه‌ند نامه‌یه‌ک سه‌ری هه‌ڵ بڕی و سه‌یرێکی منی کرد و له پۆلیسه‌که‌ی پرسی : ئه‌و که‌سه‌ی که زبڵی حوکمه‌تی خواردووه .... ئه‌مه‌یه ؟
....نه‌م هێشت پۆلیسه‌که وه‌ڵام بداته‌وه ووتم گه‌وره‌م ئه‌وه ئێوه چی ئه‌فه‌رموون ؟! کێ زبڵی حوکمه‌تی خواردووه ؟! بۆ دوور له‌ڕوی جه‌نابتان من زبڵ خۆرم ؟!
پێکه‌نینێکی گاڵته ئامێزی کرد‌و ووتی : نه‌خێر ناکرێت زبڵ بخۆیت ...به‌ڵام ئه‌کرێت پاره‌که‌ی بخۆیت ....فه‌رموو دانیشه ، به ئه‌ده‌به‌وه له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه‌یه‌ی جه‌نابی به‌ڕێوه به‌ر دانیشتم .
پرسیی : پێم بڵی زبڵه‌که‌ت بۆ کوێ برد ؟
دوێنێیش عه‌رزی پۆلیسه‌که‌تانم کرد باوه‌ڕ بکه من نازانم زبڵه‌که‌یان بۆ کوێ بردووه ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌زانم که سه‌د تمه‌نیان له‌من وه‌رگرت و بردیان .
جگه‌ره‌یه‌کی داگیرساندوو دوکه‌ڵه‌که‌ی فڕێدایه ده‌ره‌وه و ووتی : تۆ ئه‌ت زانی که ئه‌م زبڵه هی حوکمه‌ت بووه وه به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕانی ئێمه تۆ بایی زیاتر له حه‌وت هه‌زار زبڵت به‌بێ ئیجازه‌ی حوکمه‌ت فرۆشتووه ...؟ وه به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی من بێت وه‌ک تۆپ ته‌قیه‌وه هاواری کرد : به‌مه ئه‌ڵێن دزینی ماڵی حوکمه‌ت ، به‌مه ئه‌ڵێن جه‌رده‌یی ، به‌مه ئه‌ڵێن دزی وه بڕینی ماڵی حوکمه‌ت وه (بیت المال ) میلله‌ت ! تێگه‌یشتیت ؟
....دانم که‌وته‌بووه ته‌قه‌ته‌ق لێوه له‌رێم پێکه‌وت بوو سه‌رم هاته‌بووه ئێش وه خه‌ریک بوو زمانم ئه‌ئاوسا ....ئه‌مه مانای چیه ....ئه‌مه چی بوو که‌من کردم ، به‌خوا جوانه که به تۆمه‌تی بڕین و دزینی ماڵی حوکمه‌ت ( بیت المال ) دادگایی بکرێم و بمکێشنه مه‌حکه‌مه‌وه ، به پاڕانه‌وه‌وه وتم : گه‌وره‌م ئه‌کرێت پێم بڵێیت چی له من ئه‌که‌ن ؟
ئێمه یاسامان هه‌یه ماده‌ی یاسایمان هه‌یه .
ووتم : ئه‌زانم
ووتی : به‌پێی به‌ندی ( ب ) له له بڕگه‌ی سێی ماده‌ی 247856 یاسای سزادانی بە مەبەست ( عه‌مدی ) هه‌ر ئه‌و ڕەفتاره له‌گه‌ڵ تۆ ئه‌که‌ن که له‌گه‌ڵ جه‌رده‌کان و دزانی ماڵی حوکمه‌تدا ئه‌کرێت .
....ئێستا وه‌ره ئه‌مه تێبگه‌یه‌نه ! ووتم : جه‌نابی به‌ڕێوه‌به‌ر !
ووتی : به‌ڵێ
ووتم : بفه‌رموون که‌له‌م 247856 ماده‌یه‌ی که فه‌رمووتان هه‌ر ئه‌م ماده‌یه من ئه‌گرێته‌وه یان ماده‌ی تریشتان هه‌یه ؟
به‌توڕەییه‌وه ووتی : هه‌ر ئه‌م ماده‌یه بۆ حه‌ت پشتت به‌سه ، وه‌ره کوڕە دۆسیه‌ی ئه‌م پیاوه ته‌واو که‌و بینێره بۆ دادگا .
هه‌ی داد‌و بێداد ئه‌مه چی بوو که من کردم ، من حه‌قم چی‌بوو به‌سه‌ر ماڵی حوکمه‌ته‌وه ، باسه ئه‌م زبڵه نه‌گبه‌ته ئه‌م کێوه پیس و چه‌په‌ڵیه ساڵیانی ساڵ له‌وێدا بووه حه‌قم چی‌بوو به‌سه‌ر شتێکه‌وه که په‌یوه‌ندیی به‌منه‌وه نه‌بوو ، بۆ خۆمم تێ هه‌ڵقورتاند ، دارۆغای گه‌ڕه‌ک بووم ، کوێخای گه‌ڕه‌ک بووم ؟ پێغه‌مبه‌ری گه‌ڕەک بووم که خه‌می ئۆمه‌ته‌که‌م بخۆم ، منیش وه‌ک و هه‌موان ....ئه‌مه چی بوو که من کردم ؟
ووتم : جه‌نابی به‌ڕێوه به‌ر ئێستا ناکرێت ده‌فه‌تێکم به‌یتێ بڕۆم له شوێنێک زبڵ‌و خاشاکه‌که‌ی حوکمه‌ت کۆ بکه‌مه‌وه و له جێگای خۆیدا هه‌ڵی بڕێژمه‌وه ؟
به توڕە‌ییه‌وه وتی : وائه‌زانی هه‌موو زبڵێک وه‌ک زبڵی حوکمه‌ت وایه ؟ بۆ حوکمه‌ت گاڵته جاڕە ؟!
ووتم : جه‌نابی به‌ڕێوه به‌ر بۆ چه‌قۆ ئه‌نێیته سه‌ر برینم ، زبڵ هه‌ر زبڵه جیاوازی چییه ؟
ووتی : هه‌رگیز ....ئه‌گه‌ر ئه‌توانی له بیست و چوار کاتژمێردا هه‌ر ئه‌و زبڵانه که بردووته بیدۆزیته‌وه و بیگه‌ڕێنیته‌وه شوێنی خۆی ئۆکه‌ی ئه‌گینا ئه‌بێ دۆسیه‌که‌ت بچێت بۆ خانه‌ی داد .
ڕێکه‌وتین که سبه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی بگه‌یه‌نمه خزمه‌تی وه ئه‌گه‌ر نه‌م توانی دۆسیه‌که بنێرێت بۆ خانه‌ی داد ،
له‌کۆڵانه‌که هاتمه ده‌ره‌وه جگه‌ره‌یه‌کم داگیرساند وه ورده ورده له قه‌راغی شۆسته‌که‌وه که‌وتمه ڕێ ده‌ستم کرد به هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م باسه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ک بدۆزمه‌وه چونکه مه‌سه‌له‌ی بڕینی و دزینی ماڵی حوکمه‌ت له‌ئارادابوو وه ئه‌گه‌ر من بمزانیایه که زبڵه کانیش خاوه‌نیان هه‌یه به‌به‌ری ده‌ستی باوکم پێ ئه‌که‌نیم که خۆم له شتێکی وا هه‌ڵ قورتێنم ! من وام ئه‌زانی که له لایه‌نی ته‌ندروستیه‌وه خزمه‌تێکم به خه‌ڵکی کردووه وه له‌لایه‌نی پاک‌و خاوێنی شاره‌که‌مه‌وه خزمه‌تێکم به شاره‌وانی کردووه ، من چۆن بمزانیایە که ئه‌بێت باجی خزمه‌تیش به‌م ؟!....
ئه‌و ڕۆژە به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڵانه‌که پێی ووتم که ئه‌بێت زبڵ‌و کاشاکه‌که بخه‌ینه زیاد کردنه‌وه ، ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی که ڕۆژانه چاپ ده‌کرێن رای بگه‌یه‌نن ، من وام ئه‌زانی که گاڵته ئه‌کات ، چۆن به خۆمم نه‌وت که ئیش‌و کاری ئه‌م مه‌مله‌که‌ته بێ سه‌ره‌و به‌ره نی یه .
به‌ره‌و ئه‌و گه‌راجه‌ی که بیست ڕۆژ پێشتر ئۆتۆمبێلی زبڵه‌که‌م له‌وێ به کرێ گرتبوو که‌وتمه‌ڕێ به‌لکوو شۆفێره‌که بدۆزمه‌وه و ناو نیشانی شوێنی زبڵه‌که‌م پێ بڵت ، کاتێک سۆراغی شۆفێره‌که‌م گرت وتیان که یه‌ک هه‌فته له‌مه‌و پێش له گه‌ڵ به‌ڕێوه به‌ری گه‌راجه‌که‌دا بوو به شه‌ڕیان وه ئێره‌ی به جێ هێشت گوایا له هێڵی باشوور له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی بار هه‌ڵگر ئیش ئه‌کات وه ناونیشانێشی نازانین .
....به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌ڕامه‌وه و چووم بۆ لای دراوسێکان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه ئیشێک یارمه‌تیه‌ک شتێکم بۆ بکه‌ن چوومه به‌رده‌م یه‌ک دوو له‌و دراوسێیانه‌ی که ناسراو بوون ، به‌م شێوه‌یه چیرۆکه‌که‌م بۆ باس کردنه‌وه و ووتم : ئه‌گه‌ر له بیرتان بێت نزیکه‌ی بیست ڕۆژ له‌مه‌و پێش من بووم که هاتم وه خزمه‌تێکی به‌و شیوه‌یه‌م به ئێوه کرد وه زبڵی کۆڵانه‌که‌تانم برد به پاره‌ی خۆم ڕشتم و دورم خسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار ....
وتیان : زۆر سوپاس تۆ یش له به‌رچاوت بێت که ئێمه‌یش به‌ڵێنه‌که‌ی خۆمانمان برده سه‌ی وه جارێکی تر زبڵمان له‌وێدا نه‌ڕشت ....
ووتم : منیش له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تاندا زۆر مه‌منونتانم به‌ڵام ئێستا توشی کێشه یه‌کی به‌م شێویه بووم وه حوکمه‌ت ئێستا زبڵه‌که‌ی له من ئه‌وێته‌وه ئێوه یارمه‌تیم به‌ن وه هه‌ر یه‌که‌تان یه‌ک دوو سه‌تڵ زبڵ به‌ن به من بۆ ئه‌وه‌ی بیبه‌م وه له سه‌ر کۆڵانه‌که بیڕێژم گیانم ڕزگار که‌م .
ووتیان : ئێمه سوورین له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌که‌مان وه به‌ڵێنه‌که‌مان ناشکێنین و هه‌ڵناوه‌شێنینه‌وه .
ووتم : من ئه‌وه ئه‌زانم که ئێوه خاوه‌نی قسه‌ی خۆتانن ، وه ڕێز له به‌ڵێنه‌که‌تان ئه‌گرم وه به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌تان زۆر پیرۆزه لام ، به‌ڵام حوکمه‌ت جگه له‌وه‌ی که داوای حه‌وت هه‌زار تمه‌ن پاره‌ی زبڵه‌که‌ی له من ده‌کات وا بڕیاره به تۆمه‌تی بڕینی و دزینی ماڵی حوکمه‌ت زیندانیشم بکه‌ن له به‌ر دۆستی و دراوسێیه‌تی ناڵێم له به‌ر ڕه‌زای خوا هه‌ر یه‌که‌تان دوو سه‌تڵ زبڵم به قەرز بده‌نڵێ به‌ڵێن بێت که یه‌ک هه‌فته‌ی تر بتانه‌وه .
ووتیان : ئێمه زبڵی زیاده‌مان نی یه وه به‌که‌سیشی ناده‌ین !
چوومه به‌ر ده‌رگای دراوسێکانی تریش ووتم : له‌به‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی من به ئێوه‌م کرد ئێوه‌یش له به‌ر چاوتان بێت وه ئه‌مڕۆ یارمه‌تیم به‌ن ....
ووتیان : تۆ هه‌ر قن به گێچه‌ڵیت ئه‌ت توانی له شتێکدا که پیوه‌ندیی به تۆوه نی یه خۆت هه‌ڵنه‌قورتێنیت ، بۆ تۆ وا ئه‌زانی ئێمه کوێر بووین وه زبڵه که‌مان نه‌ده‌بینی ؟ ئێمه عه‌قڵ و شعورمان زۆر له تۆ بوو به‌ڵام ئاگامان له سه‌ر ئه‌نجامی کاره‌که بوو ، خۆت کردوته هه‌ر خۆیشت وه‌ڵامیان به‌ره‌وه .
....خوایه ...خویه گیان چی بکه‌م ئێستا من چۆن کێوێت زبڵم ده‌ست بکه‌وێت ؟! به پرسیار پرسیار کردن چومه ده‌ره‌وه‌ی شار وه له خاوه‌ن کێڵگه‌یه‌ک که هه‌ندێک زبڵ‌و پیس‌و چه‌په‌ڵیی له مه‌خزه‌نی کێڵگه‌که‌ی وه‌ک کود هه‌ڵ گرتبوو به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو باری وڵاخێکم به چل تمه‌ن کڕی وه به یارمه‌تیی پیاێکی وڵاغدار خستمانه سه‌ر کۆڵی که‌ره‌که‌ی وه هێنامانه‌وه بۆ شار وه که‌ره کامان هێنایه کۆڵانه‌که‌و له شوێنی زبڵه کۆنه‌که‌ی حوکمه‌ت دا زبڵه که‌مان ڕۆ کرد ، هێشتا ته‌پو تۆزی زبڵه‌که نه‌نیشتبوو وه پیاوه‌که‌و که‌ره‌که نه‌که‌وتبوونه ڕێ سه‌یرم کرد پیاوێکی جوان پۆش که جانتایه‌کی له بن ده‌ست دایه وه عه‌ینه کێکی له چاو کرد بوو وه سه‌روو سیمای وا دیار بوو که ئیداریه گه‌یشته سه‌ر سه‌رموو به توڕه‌ییه‌وه وتی : ئه‌م پیس‌و چه‌په‌ڵیه بۆچی لێره‌دا ئه‌ڕێژی ؟
ووتم : هیچ نی یه خه‌ریکم ئه‌و زبڵه حوکمیه‌ی که لولم دابوو دابین ده‌که‌م و ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ شوێنی خۆی .
چاوی ده‌ر په‌ڕاندوو ووتی : زبڵی حوکمی چی یه کابرا ( هه‌ڵبه‌ت ئه‌و شتێکی تری وت من ئه‌ڵێم ....کابرا )
تۆ ئه‌ته‌وێ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی خه‌ڵک بخه‌یته ماترسیه‌وه وه خوا ئه‌ی زانێ که چ پلانێکت له ژێر سه‌ردایه وه فێلبازیت ئه‌خه‌یته ئه‌ستۆی حوکمه‌ته‌وه ؟
بێتاقه بووم بۆیه وتم ئاخر تۆ چکاره‌ی ؟
ووتی : من لێکۆڵه‌ری گشتیی وه‌زارتی ته‌ندروستیم وه به‌رپرسی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان وه ڕاسپێردراوم که له هه‌رشوێنێک ببینم خه‌ڵکی زبڵ‌و پیسوچه‌په‌ڵی ئه‌ڕێژن له کۆڵان‌و شه‌قامه‌کاندا بیان گرم و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م .
: ئه‌ی خوایه‌گیان به‌م حسابه بێت ئه ئه‌کاته دوو دۆسیه .....
ووتی : زبڵه‌که هه‌ر ئێستا به‌و وڵاخه بار بکه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیباته‌وه بۆ شوێته که‌ی خۆی وه پاشان خۆیشت له‌گه‌ڵ من وه‌ره بۆ به‌ڕێوه به‌رایه‌تیی گشتی ته‌ندروستی و سه‌له‌مه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ڕون بێته‌وه که مه‌به‌ستت له له کاره چی بووه به چی له ژێر سه‌رتایه ؟
به‌ته‌واوه‌تی دڵم پڕ بوو وه فرمێسک له ده‌وری چاوه‌کانما قه‌تیس ما مابوو ووتم : به‌ڕێز ده‌ستم به دامێنت بیست‌و چوار کاتژمێر مۆڵه‌تیان پێدابووم بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و زبڵانه‌ی حوکمه‌ت که لولم داوه دابین که‌م و بیگه‌ڕێنمه‌وه بۆ شوێنی خۆی وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م بارەیش که ئه‌ی بینی زۆر که‌وتمه زه‌حمه‌ته‌وه وه چل تمه‌نیشم خه‌رج کردووه بۆ کڕینی .
ووتی : ئه‌م قسانه‌ی که تۆ ئه‌ی که‌یت په‌یوه‌ندیی به منه‌وه نییه له ڕوخسارت دا دیاره که تۆ ئه‌ندامی ڕێکخراوی خراپکارانی وه ڕاسپێردراوی که به ڕشتیی زبڵ و پیسی وه تیشکی میکرۆبی زیان به‌خش وه بڵاو کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی خه‌ڵکی ئه‌م شره نه‌خۆشتر بخه‌یت وه من تۆ وه‌ک ڕێکخراوێکی خراپکاران له پایه‌ی حه‌وته‌م وه به‌رپرس له ڕێک خستنی شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری میکرۆبی ئه‌سپێرم به به‌رپرسانی به‌رژەوه‌ندیه‌کان .
.... ئێستا وه‌ره چاکی که‌ره‌وه ! هه‌رچه‌ند پاڕامه‌وه که‌ڵکی نه‌بوو ، لێپرسراوی گشتی هه‌ندێک له زبڵه‌که‌ی خسته ناو ده‌سته سڕە‌که‌یه‌وه و وه‌ک نمونه له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵی گرت بۆ ئه‌وه‌ی له موخته‌به‌ر دوای پشکنین جۆری ئه‌و میکرۆبه‌که من ئه‌م ویست به هۆیه‌وه ئه‌م ویست خه‌ڵک له‌ناو به‌رم ده‌ست نیشان بکه‌ن وه ئه‌مری کرد که پاشماوه‌ی زبڵه‌که باری که‌ره‌که بکه‌مه‌وه ، وه منیش له‌گه‌ڵ کابرای خاوه‌ن که‌ر بارم کرده‌وه وه جارێکی تر پێنج تمه‌نم دا به کابرا بۆ ئه‌وه‌ی زبله‌که بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شوێنی خۆی وه له‌گه‌ڵ لێپرسراوی گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێ که‌وتم ، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نزیکه‌ی پانزه شانزه لاپه‌ڕە لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کردم وه سه‌ر ئه‌نجام به تۆمه‌تی ڕشتنی زبڵ له شوێنی گشتی وه خستنه مه‌ترسی ته‌ندروستیی گشتی پێنج سه‌د تمه‌ن غه‌رامه‌یان کردم پاشان دۆسیه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سڕه گرێدراوه‌ی که نمونه‌ی زبڵه‌که‌ی تێدابوو بۆ لێ کۆڵینه‌وه نێردرا بۆ دیاری کردنی جۆری میکرۆبه‌که وه بزانن که من به چ میکرۆبێک وه به ئه‌مری کام باندی نهێنی بێگانه زبڵم له کۆڵانان ڕشتووه وه له ڕێگه‌ی شه‌ڕی میکرۆبیه‌وه نیازی له ناوبردنی ڕەچه‌ڵه‌کی ئێستای مرۆڤایه‌تیم هه‌بووه ، وه به که‌فاله‌تێت لێ وه‌ر گرتم چوار مێخه‌یان کێشم ( که تاقه‌تم نییه شه‌رحی بکه‌م ) بۆ ئه‌وه‌ی تا کۆتایی دادگایی وه ئاشکرا کردنی ڕاستییه کان له شار نه‌چمه ده‌ره‌وه ، ناچار بووم قبوڵی بکه‌م وه له لایه‌کی تره‌وه چونکه نه‌م ئه‌توانی زبڵه‌که‌ی حوکمه‌ت دابین بکه‌م وه ئه‌و پاره زۆره‌یشم نه‌بوو که یه‌کسه‌ر بیده‌م وه بڵێم هینم خوارد ....به ئاره‌زوی خۆیان هه‌رچێکیان ویست کردیان سێ مانگی ڕه‌به‌ق که شه‌رحی حه‌وت مه‌ن کاغه‌زه‌کات منیان هێناو برد ، ڕۆژێک به‌ر پرسی کۆڵانه‌که‌ی منی بۆ دانی حه‌وت هه‌زار تمه‌نی نرخی ماڵی خوراو بانگ ئه‌کرد ، ڕۆژێکی تر لێکۆڵه‌ری دادگا منی بۆ لێکۆڵلنه‌وه ئه‌برد و وه‌قه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵامی پڕ ئه‌کرده‌وه که زبڵه‌کانم بۆ کوێ بردووه پاره‌که‌یم چی لێ کردووه وه به ئیجازه‌ی چ به‌رپرسێک له ئیشاکدا که پیوه‌ندیی به منه‌وه نه‌بووه خۆم هه‌ڵقورتاندووه ....وه ڕۆژی دواتر سه‌ره‌ی شوعبه‌ی 284 ی لێکۆڵینه‌وه بوو که منی پلکێشی دادگا‌و لێپێچینه‌وه ئه‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که ئامانجم له ڕشتنی زبڵ و خۆڵ و پیسی له ڕێره‌وی گشتی دا چی بووه وه به فه‌رمانی چ باندێکی خراپکار ویستومه شه‌ڕی میکرۆبی به‌رپاکه‌م .
....سه‌ر ئه‌نجام دوای سێ مانگ ڕاکه ڕاکه‌و سه‌رگه‌ردانی حه‌وت هه‌زار تمه‌ن قه‌رزی حوکمه‌ت له‌بری ئه‌و زبڵانه‌ی که جه‌نابم لولم دابوو کۆی ماڵیات به گوێره‌ی ده‌ستکه‌وته‌که‌ی له ڕێگه‌ی هه‌ڕاج کردنی که‌لپه‌لی ناو ماڵه‌که‌مه‌وه به‌ده‌ستیان هێنا وه نزیکه‌ی سێ هه‌زار تمه‌ن غه‌رامه‌که‌یشی بۆیان کردم به قیست که مانگانه بیده‌مه‌وه ، تا ئێره وه‌ک دیاره ڕزگارم بوو وه له شه‌ڕی دۆسیه‌ی یه‌که‌م ڕزگارم بوو ، به‌ڵام له دۆسیه‌که‌ی تر که به‌شێکی خۆهه‌ڵقورتاندنی نابه‌جێ له ئیشێکدا که په‌یوه‌ندیی به منه‌وه نه‌بووه وه به‌شێکی به تۆمه‌تی به‌رپاکردنی شه‌ڕی میکرۆبی وه ئه‌ندام بوون له باندێکی نه‌ناسراوی خراپ کارانی پایه‌ی حه‌وته‌م کراوه‌یه به‌ڵام تاکه‌ی ئه‌م دوو دۆسیه‌یه دابخرێت خوا ئه‌یزانێت ، له هه‌مووی خراپ تر ڕۆژانه که دراوسێکان من له کۆڵانه‌که‌دا ئه‌بینن من به یه‌کترین پیشان ئه‌ده‌ن وه به یه‌کترین ئه‌ڵێن :
....ئه‌وه ئه‌بینی ؟ له‌یه‌که‌م ساخته چیه‌کانه وه په‌نجا هه‌زار تمه‌ن ماڵی حوکمه‌تی لولدا وه قنج و قیت دێت‌و ئه‌ڕوات وه که‌سێکیش نیه پێی بڵێ له پشت چاویه‌وه برۆیه ؟ به‌مه ئه‌ڵێن که‌سی لێهاتوو ....به‌م شێوه‌یه مه‌ی بینه .... ئه‌مه شتێکه که سێ ئه‌وه‌نده‌ی باڵای له ژێر زه‌ویدایه .........

Comments
Post a Comment