یەکێک لە شاکارەکانی ( خسرو شاهانی )یە نوسەری بەتوانای ئێرانی ئەم کورتەچیرۆکە زۆرترین خوێنەری بووە لە ئێران وە کاتێک خوێندمەوە هەستم بەوەکرد کە ئەمە وەک ئەوە وایە کەدەقاودەق بۆ وڵاتی ئێمە نوسرا بێت بۆیە بەبێ وەستان وەرم گێڕا هیوادارم چێژی لێوەرگرن . ""زبڵی حوکمی "" نوسینی ( خسره‌و شاهانی ) وه وه‌رگێڕانی ""که‌مال توتمانی"" .....ئه‌و کاتانه ماڵی ئێمه له کۆڵانێکی لاوه‌کی دا بوو که له شه‌قامێکی سه‌ره‌کی جیا ده‌بووه وه له‌م کۆڵانه دا که‌ده‌ر نه‌ده‌چوو نزیکه‌ی چوارده پانزه خێزان ده‌ژیان . پێش هاتنی من بۆ ئه‌م کۆڵانه نازانم له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێک به‌رده‌م کۆڵانه‌که کرابوو به زبڵدان ، وه دراوسێکان به‌یانی له‌سه‌ر به‌یانی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشییان که به خۆیانیان ڕە‌واده‌بینی ته‌نه‌که‌یه‌ک زبڵ یان خاشاکیان ده‌هێنا وه ده‌یان کرده سه‌ر ئه‌و خۆڵ‌و خاشاکه کۆنه‌ی که کۆ بوبووه‌وه ، که‌ناسی گه‌ڕە‌که‌که‌یشمان جێگایاکی باشی دۆزیبووه‌وه وه ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌کرد که دراوسێکان ده‌یان کرد وه له هه‌ر کوێیه‌ک که زبڵی کۆ ده‌کرده‌وه به یارمه